سەما تیڤی

نەتەوەيێن ئێكگرتى هۆشداريێ دده‌ت

نەتەوەيێن ئێكگرتى هۆشداريێ دده‌ت

کوردستان TV

نووسینگەی ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) ڕایگەیاند کە تا دێت دۆخی کەرتی غەززە، خراپتر دەبێت، ھەروەھا لەئێستادا، ھیچ نەخۆشخانەیەک لە ڕەفەح لەتوانایدا نەماوە، خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بکات.

لەمبارەیەوە سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەڵەستیندا، ئەندریا دی دۆمینیکۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، ھەوڵی زۆر ھەیە بۆ بنیاتنانی نەخۆشخانەیەک لە ناوەڕاستی غەززە، بەڵام ئێستا ھیچ نەخۆشخانەیەک لە ڕەفەح لەتوانایدا نەماوە، خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بکات، جگە لە نەخۆشخانە مەیدانییەکان.

ڕاشیگەیاند کە لە سەرانسەری جیھاندا، تیمی پزیشکی ڕەوانەی ناوچەکە کراون و ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پزیشکانە نەیانتوانیوە شوێنێک بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان بدۆزنەوە کە ئەوەش کارێکی “کارەساتبارە”.

باسی لەوەش کرد کە ئێستا بەھۆی دۆخی کەرتی غەززەوە، بۆ تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر قورس بووە لەوەی بەردەوام بن لە ئەرک و کارەکانیان لە ناوچەکە.

><