پیر ده‌یان : حكوومه‌تا عێراقێ سه‌ره‌ده‌ريه‌كا سياسى ل گه‌ڵ ئاواره‌يان دكه‌ت
کوردستان24
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران له دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو ئاواره‌كانی شنگال ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندان، پێویستیان به هاوكارییه‌كی زۆر هه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی 7ـی حوزه‌یرانی 2024، پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران له دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، حكوومه‌تی عێراق وه‌كوو هاووڵاتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی شنگال به‌تایبه‌ت كه له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین، نه‌كردووه.
پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی عێراق دۆسیه‌ی ئاواره‌كان وه‌كوو دۆسیه‌یه‌كی سیاسی ده‌بینێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران له دهۆك گوتیشی، هه‌موو ئاواره‌كانی شنگال ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندان، پێویستیان به هاوكارییه‌كی زۆر زیاتر له چوار ملیۆن دینار هه‌یه، كه حكوومه‌ت عێراق بڕیاری داوه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان پێیان بدات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێداگرن له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌یان به‌زۆری.
30ـی نیسانی 2024، عەلی سەعید، بەڕێوەبەری داتا و زانیاری لە ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکان، لە میانی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 گوتی، حکوومەتی عێراق بەشی زۆری هاوکاریی ئاوارە و پەنابەرانی بڕیوە، ئێستا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هیچ کۆمەک و هاوکارییەک بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.
گوتیشی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری پێداویستییەکان لە ڕێگەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ئاوارەکانی کەمپەکان دابین دەکات، بەشێکی دیکەش لە پێداوستییەکان لەلایەن ڕێکخراوە نێودوڵەتییەکانەوە دابین دەکرێت.
ناوبراو، ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای ساڵی 2018ـەوە قۆناغ بە قۆناغ هاوکارییەکان بۆ ئاوارەکان کەمی کردووە “دەتوانین بڵێین هاوکارییە مرۆییە داراییەکان بۆ ئاوارەکان لە سفر نزیک بووەتەوە، هەروەها دابینکردنی کاڵا خۆراکیەکانیش لە سفر نزیک بووەتەوە”.
لەبارەی ناردنەوەی ئاورەکان بە زۆرەملێیی، عەلی سەعید، گوتی: لە دوای 2016 وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە هەموو شێوەیەک داوای کردووە کەمپەکان دابخرێن، چەندین جار لە کۆبوونەوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە دەبێت بەهەمو شێوەیەک کەمپەکان دابخرێن و ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە ناوچەکانیان.