ئەمریکا بۆ وهلاتيێن خۆ:سهرهدانا عيراقێ نهكهن
سهما
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی به هاووڵاتیانی وڵاتهكهی دەدات گهشت بۆ 19 وڵات نەکەن، لەنێویاندا شەش وڵاتی عەرەبی تێدایه و عێراق پێشەنگیانه.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری داوەتە هاووڵاتییەکانی کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ 19 وڵات بپارێزن کە شەش وڵاتیان عەرەبین و عێراقیش یەکێکە لە وڵاتەکان.
بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە بەهۆی هەبوونی هەڕەشە و مەترسی تیرۆر، ڕفاندن و مەترسی لەسەر ژیانیان هاووڵاتییانی ئەمەریکا نابێت سەردانی عێراق، لیبیا، سووریا، سۆماڵ، یەمەن و سوودان بکەن.
لیستەکە 19 وڵات لهخۆدهگرێت، شهشیان وڵاتی عەرەبین کە بریتین لە عێراق، سوودان، سووریا، یەمەن، لیبیا و سۆماڵ.