سەما تیڤی

ئیمان عەبدوڵلا: هاريكاريا کچ و ژنێن ئێزدی بکەن،بۆ هندێ بكارن ڤه‌گه‌رنه‌ ناڤ جڤاكى  

ئیمان عەبدوڵلا: هاريكاريا کچ و ژنێن ئێزدی بکەن،بۆ هندێ بكارن ڤه‌گه‌رنه‌ ناڤ جڤاكى
كوردستان 24
ئیمان عەبدوڵڵا، نوێنەری ڕزگار بووی دەستی داعش لە هەرێمی کوردستانئیمان عەبدوڵڵا، نوێنەری ڕزگار بووی دەستی داعش لە هەرێمی کوردستانکوردستان نوێنەری ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعش سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی نۆیەم
نوێنەری ڕزگاربووانی دەستی داعش لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمەی کچان و ژنانی ئێزدی، پێویستییان بە چارەی دەروونی و دووبارە گەڕاندنەوەیان بۆ خوێندن و دەرفەتی کار هەیە، هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بتوانین بگەڕێینەوە ناو کۆمەڵگە.

سێشەممە، 2ـی تەمووزی 2024، ئیمان عەبدوڵڵا، نوێنەری ڕزگاربووانی دەستی داعش لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش ڕایگەیاند، ئێمە نزیک دەبینەوە لە 10 ساڵ جینۆسایدی ئێزیدییەکان، کە لە ساڵی 2014 لەلایەن تیرۆرستانی داعش بەرامبەر ئێمەی ئێزیدی کرا.

ئەو نوێنەرە دەڵێت، “ئەوە دەبێتە 10 ساڵ کە ئێزییدییەکان لە ژێر خێوەتدا بە سەرما، گەرما و نەخۆشیی دەژین. لەبەرچاوی هەموو جیهان هەرچی ناخۆشی هەیە بەسەر ئێزیدییەکاندا هات جگە لە برسێتی و ترس، ڕفاندن و کوشتن، تۆقان و ماڵوێران بوون”.

دەشڵێت: “ئەو کاتەی داعش هێرشی کردە سەر شنگال، خەڵکی شنگال هانا و هاواری خۆی گەیاندە کوردستان، ئێمە سوپاسی یەکە یەکەی خەڵکی کوردستان دەکەین هاتن بەدەم خەڵکی ئێزیدییەوە، بەتایبەتیش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لەسەر بڕیاری سەرۆک بارزانی هاوکار و خەمخۆری خەڵکی ئێزیدییەکان بووە، خەمی گەورەی ئازادکردنی ئێزیدییەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناو کەسووکارییان و هەروەها ئازاد کردنی شنگالیش بووە”.

ئیمان عەبدوڵڵا باسی لەوەش کرد، کە “ئێمە بینیمان چۆن دەستدرێژییان کردە سەر خوشک و دایکی ئێمە. چۆن تۆڵە لە تیرۆرستانی داعش کرایەوە. ئەو تۆڵە کردنەوەیەش بەشێک لە برینەکانی ئێمە ساڕێژ کرد، دوای ڕزگار بوونی کچان و ژنانی ئێمەی ئێزدی، پێویستییان بە چارەی دەروونی و دووبارە گەڕاندنەوەیان بۆ خوێندن و دەرفەتی کار هەیە، ئێستەش هاوکاریی ئێمە بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بتوانین بگەڕێینەوە ناو کۆمەڵگە”.

نزیکەی 10 ساڵ بەسەر هێرشی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش بۆ سەر قەزای شنگال و جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان تێدەپەڕێت. ئەو هێرشە یەکێکە لە کارەساتبارترین هێرشە تیرۆرستییەکان بۆ سەر خەڵكی سڤیل کە تیایدا سەدان هەزار کەسی ئاوارە کران و هەزاران کەس کوژران و بزر بوون.

چەکدارانی داعش لە 03ـی ئابی ساڵی 2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال. ژمارەی دانیشتووانی ئەو قەزایە بەر لە هێرشەکە نزیکەی 500 هەزار کەس بوو، دوای هێرشەکەی داعش، نزیکەی 250 هەزار کەس ئاوارە بوون و زۆرینەیان ئێزدی بوون. لەو ژمارەیە 50 هەزار کەس پەنایان بردە بەر چیای شنگال و لەوێ گیریان خوارد تا لە هەڕەشەی تیرۆرستانی داعش ڕزگاریان بێت.

دوای ئازادکردنی شنگال لە دەست داعش، تا مانگی پێنجی ئەمساڵ، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان، نزیکەی 183 هەزار ئاوارەی شنگال نەگەڕاونەتەوە ماڵ و حاڵی خۆیان.

بەهۆی هێرشەکەی داعش بۆ سەر قەزای شنگال، نزیکەی سێ هەزار کەس کوژران و شەش هەزار ئافرەت و منداڵی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندران.

لە کاتێکدا ئاوارەکان لە چیای شنگال گیریان خواردبوو، داعش کۆمەڵکوژری لە شەش گوند کرد، دیارترینیان بریتیین لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە گوندی کۆچۆ تێیدا کە نزیکەی 400 کەس کوژران. هەروەها لە گوندی حەردان 250 تا 300 کەس بە دەست چەکدارانی داعش کوژران.

دوای ئازادکردنی قەزاکە چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە و ژمارەیان دەگاتە 89 گۆڕی بە کۆمەڵ. ئەو ماوەیەی قەزاکە لەژێر کۆنتڕۆڵی داعش بوو، نزیکەی شەش هەزار ماڵ لە قەزای شنگال لەلایەن چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە سووتێندران و زیانیان پێ گەیەنرا.

><