ناڤەندا نووچەیان – سەما
سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆی بە ڕۆژێکی مێژوویی پێناسە کرد. هەروەها گوتی: پەیوەندیی گەلی کوردستان و فەرەنسا مێژووییە.
هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک بارزانی، لە نێو باڵەخانەی شارەوانیی پاریس، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: زۆر خۆشحاڵم کە سەردانی پاریسم کردووە و سوپاسی ئەنجوومەنی شارەوانیی شارەکە دەکەم.
لە بارەی لادانی پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە و کردنەوەی شەقامی پێشمەرگە لە پاریس، سەرۆک بارزانی گوتی: ئەمە کارێکی زۆر گرنگ و مێژووییە، نیشاندەری ئەوەیە کە پەیوەندیی گەلی کوردستان و فەرەنسا مێژووییە و بەردەوامی بەو پەیوەندیییانە دەدەین.
دەشڵێت: ناونانی شەقامێک لە پاریس بە ناوی پێشمەرگە، بەڵگەیەکی گەورەیە لەسەر گرنگیدانی فەرەنسا بە گەلی کورد.
سەرۆک بارزانی گوتیشی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگ و مێژووییە و پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەم بۆ ئەم ڕێوڕەسم و ڕۆژە پیرۆزە.
لای خۆیەوە ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس گوتی: “زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ توانیومە جارێکی دیکە پێشوازی لە سەرۆک بارزانی بکەم، ئەمە بۆ من زۆر تایبەتە. سەرەڕای ئەوەش پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ پەیمانگای کورد لە پاریسدا هەیە.”
