وەزارهتا ناڤخۆ:بازارێن هەرێما کوردستانێ ژ لایێ پەکەکێ ڤە هاتینە سۆتن
سهما
میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کردوویانن چەند کەسێکیان بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕە میلییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستگیر کردووە، کە ئەندامی تۆڕێکی ترسناکی سەر بە پەکەکەن و پلانیان هەبووە تاوانی دیکەش لە دژی بەرژەوەندیی خەڵک ئەنجام بدەن.
هەروەها هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانەییەکەدا ئامادەبوو، ڕایگەیاند، “دوو لەو تاوانبارانەی دەستگیر کراون یەکێکیان سەرپەشتیکارە ناوی هونەر فەخرەدین ئەحمەدە، کارمەندی یەکەی حەفتایە و ئەوەی دیکەیان محەممەد نەجات حەسەن ئەفسەری دژەتیرۆری سلێمانییە (CTG)، کادرانی ئەمنی و سەربازیی پەکەکە لە سووریا، تورکیا و قەندیلەوە هاتوون و لە کفری و سلێمانی و سەنگەسەر ڕاهێنانیان پێکردوون بۆ ئەوەی ئەو کارە تیرۆریستییانە ئەنجام بدەن.”
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، “ئامانجێکی دیکەی تۆڕەکەی سەر بە پەکەکە و یەکەی 70 و دژەتیرۆری سلێمانی، تەقاندنەوەی بۆریی نەوتی جیهان بووە کە کەرکووک بە تورکیاوە دەبەستێتەوە”.