وەزیرێ دەرڤهيا عيراقێ دێ سەرهدانا واشنتن کهت
سهما
وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی واشنتن دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەکانی وڵاتانی هاوبەش لەگەڵ رێکخراوی ناتۆ دەکات کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە واشنتن بەڕێوەبچن.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو، لە 9 بۆ 11ـی تەممووزی 2024 لووتکەی رێکخراوی ناتۆ لە واشنتن بەڕێوەبچێت و سەرجەم ئەندامانی رێکخراوی ناتۆ کە 32 ئەندامن، لەنێویاندا ئەندامە نوێیەکان، بەشداریی تێدا بکەن.
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی بەشداریکردنی وڵاتانی دیکە لە لووتکەی ناتۆ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، “چاوەڕێی ئەوە دەکەم وڵاتانی دیکەی میوان کە ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆ نین، بەشداری لە لووتکەکەدا بکەن، بەڵام نامەوێت پێش لووتکەکە بکەوم.”