ناڤهندا نووچهیان – سهما
وەزارەتا ناڤخۆ: وەلاتییێن ل دەرڤەی وەلاتی ماینە ئاسێ دكارن ب ڕێیا تورکیا ڤەگەرنە هەرێما کوردستانێ.
وەزارەتا ناڤخۆ یا حکومەتا هەرێما کوردستانێ د ڕاگههاندنهكێ دا دبێژت:”ئەو وەلاتییێن ل دەرڤە ماینە ئاسێ، دكارن ل تورکیا ب ڕێیا ترانزێتێ ڤەگەڕن”.
وەزارەتا ناڤخۆ ئاماژە کریە،”فەرمانگەها پەیوەندییێن دەرڤە كاریه ڕازەمەندییا وەلاتێ تورکیا ب دەستڤەبینت بۆ وەرگرتنا ڤیزا ترانزێت بۆ دەمێ پێنج ڕۆژان ژ بۆ هەڤنیشتیمانیان ل هەر جهەکی بن ل دەرڤەی وەلاتی، دا کو بشێن ب شێوەیێ ترانزێت بهێنە وڵاتێ تورکیا و پاشی ڤەگەریێنە هەرێما کوردستانێ.”
دهقێ ڕاگههاندنا وهزارهتا ناڤخۆ:
هاونیشتیمانی ئازیز، دوابەدوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە و پەککەوتنی گەشتە ئاسمانیەکان، بەمەبەستی ئەنجامدانی کارئاسانی و بەهاناوەچوونی ئەو هاونیشتیمانیانەی کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەو هاونیشتیمانیانەش کە لە ناوەوەی وڵات دەیانەویت بگەڕێنەوە شوێنی نێشتەجێبوونی خۆیان لە دەرەوەی وڵات، بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ڕاسپارد بۆ گرتنە بەری ڕێکاری پێویست بۆ ئەو بابەتە.
بۆ ئەو مەبەستە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە توانی ڕەزامەندی وڵاتی تورکیا بەدەست بهێنێت بۆ وەرگرتنی ڤیزای ترانزێت بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بۆ هاونیشتیمانیان لەهەرشوێنێک بن لەدەرەوەی وڵات تاوەکو بتوانن بەشێوەی ترانزێت بێنە وڵاتی تورکیا و دواتر بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
بۆ سوود وەرگرتن لەو کارئاسانیە تکایە ئەو ڕێکارانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:-
• سەرەتا فۆڕمی ئۆنلاین پڕبکەوە بە مەبەستی هاوکاریکردنت، لە کاتی بوونی هەرپرسیارێک پەیوەندی بە هێلە گەرمەکانەوە بکە کە ئاماژەیان پێدراوە:
هێڵە گەرمەکان:
+9647508035680
+9647508035681
پلاتفۆرمەکانی (وەتسئاپ، ڤایبەر و تێلیگرام) لەسەر هێڵەکان بەردەستن.
• دوای ئاگادارکردنەوەت لە لایەن هێڵە گەرمەکانەوە سەردانی نزیکترین نێردە دیبلۆماسییەکانی وڵاتی تورکیا (کۆنسوڵخانە یاخود باڵیۆزخانەی وڵاتی تورکیا) بکەن لەو وڵاتانەی کە تێدا گیرتان خواردووە، بەڕێزتان ڤیزەی ترانزێتی (٥) ڕۆژتان پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی تورکیا، دواتر بە ڕێگەی ووشکانی بۆ هەرێمی کوردستان.
• بۆ سوود وەرگرتن لەو کارئاسانیە، پێویستە ئەو تیکتەی کە پێی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی تورکیا لە ڕێگەی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییە تورکیەکان ببڕدرێت و جیاوازی ناکات بۆ هەر فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا بێت.
هاونیشتیمانی ئازیز تکایە لەو خاڵانەی خوارەوە دڵنیا ببەوە:
• دڵنیا ببەوە لەوەی کە تیکتەکەت بڕیبێت بەر لە چوونت بۆ کۆنسوڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزە، چونکە مەرجە تیکتەکەت لە هێڵێکی تورکی بێت تاوەکو سوود لەو کارئاسانییە وەربگری.
• دڵنیاببەوە لە ڕەچاوکردنی ماوەی پێویست لە نێوان بڕینی تیکت و وەرگرتنی ڤیزە، چونکە ڤیزەکە تەنها بۆ (٥) ڕۆژە.
• پێویستە ئەو کەسانەی کە داواکاری وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتی تورکیا دەکەن، ناویان لە لیستی قەدەغەکراوانی ئەو وڵاتە نەبێت و هیچ پێشینەیێکی نایاساییان لەو وڵاتە لەسەر نەبێت.
• ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەت، پاسپۆرتی دۆمۆنیکا یاخود هەر پاسپۆرتێکی ترە، پێویستە پاسپۆرتە عێراقیەکەت لەگەڵ خۆت ببەی بۆ نێردە دیبلۆماسییەکان، تاوەکو سوودمەند بیت لەو کارئاسانییە. چونکە ئەو کارئاسانیە تەنها بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقیە.
بۆ زانینی بەڕێزتان ئەو کارئاسانییە کاتیە و تەنها تاوەکو کردنەوەی ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
تکایە لە بوونی هەر کێشەیەک هێڵە گەرمەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەکاربهێنە و لە کاتی گەیشتنتان بۆ خاڵی سنووری ابراهیم خلیل، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی تیمە تایبەتەکانەوە کارئاسانی تەواوتان بۆ دەکات.
